سەردێڕ:

تورکیا: عەفرین ڕادەستى حکومەتى دیمەشق ناکەین

ڕەوشى عەفرین
فۆتۆ: 
2018-05-17

1355 جار خوێندراوەتەوە

جێگرى سەرۆک وەزیرانى تورکیا ئاشکرایکرد وڵاتەکەى شارى عەفرین ڕادەستى حکومەتى ناوەندى سوریا لە دیمەشق ناکات.

ڕەجەب ئاکداغ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا نایەوێت بۆ ماوەیه‌کی درێژ لە عەفرین بمێنێتەوە، تەنها ئامانجی ئێمە لەو ناوچەیە بەرگریکردنە لە تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر گروپێکی وەک یەپەگە و ڕادەستکردنی عەفرین بە خه‌ڵکی ڕاسته‌قینه‌ی سووریا.

ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەنییە عەفرین ڕادەستى حکومەتى ناوەندى سوریا لە دیمەشق بکات.

پێشتر ئەمریکا لەسەر عەفرین ڕایگەیاندبوو کە ئەو وڵاتە خەڵکانى عەرەب و دەرەوەى ناوچەکە لەو شارە جێگیردەکات، هەر ئەو کاتیش تورکیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەو قسانەى لەسەر بنەماى کۆمەڵێک لێدوانی یەپەگە دەکات.

هـ،ع